تۆڕی گەنجانی کوردستان
تۆڕی گەنجانی کوردستان
سەرەتا
دەرفەتەکان
کۆرسە ئۆنلاینەکان
چاڵاکییەکانمان
دەربارەی ئێمە
تۆڕی گەنجانتۆڕی گەنجانی کوردستان

یەکەمین پلاتفۆڕمی کوردیە تایبەت بە دۆزینەوەی دەرفەتەکان و بەهێزکردن و پەرەپێدانی گەنجان لە ناوخۆ و دەرەوەی کوردستان.

بەستەرە خێراکان

سەرەتادەرفەتەکانکۆرسەکانچاڵاکییەکانمان دەربارەمان

دەربارەی ئێمە

Youth.net.krd@gmail.com
+964 750 222 5848
کوردستان

© 2026 تۆڕی گەنجان. هەموو مافەکان پارێزراون.

    گەڕانەوە
    پڕۆگرامی توێژینەوەی هاوینەی FuSEP 2026 لە چین
    توێژینەوەی زانستی
    دیاری کراو
    1,030بینراو
    کۆتایی هات

    پڕۆگرامی توێژینەوەی هاوینەی FuSEP 2026 لە چین

    وادەی پێشکەشکردنی ئەم دەرفەتە کۆتایی هاتووە.

    وڵات

    Hefei, China

    دوا وادەی پێشکەشکردن

    21/03/2026

    خەرجی

    تەواو پاڵپشتیکراو

    ڕێکخەر

    USTC

    وردەکاریەکان

    پڕۆگرامی ئاڵوگۆڕی (FuSEP) 2026، پڕۆگرامێکی توێژینەوەی هاوینەی باڵای بەتەواوی بەخۆڕایییە لە زانکۆی زانست و تەکنەلۆژیای چین (USTC). ئەم پڕۆگرامە ٦ هەفتەییە ڕێگە بە خوێندکارانی بەکالۆریۆس و ماستەر لە سەرانسەری جیهان دەدات بەشداری بکەن لە پڕۆژە توێژینەوە ئاست بەرزەکاندا لەژێر سەرپەرشتی سەرپەرشتیارانی ئاستی جیهانی و بەناو تاقیگە پێشکەوتووەکان بگەڕێن و ئەزموونی کلتووری چینی بکەن

    🌎وڵات: چین

    📍شوێن:  Hefei

    ⏳ ماوە: ٦ هەفتە (٢٢ی حوزەیران – ٣٠ی تەمموزی ٢٠٢٦)

    💰 بودجە: بەتەواوی بەخۆڕایی


    دواوادەی پێشکەشکرد�� 📆

    22-03-2026


    سوودە داراییەکان 💰

    • لێخۆشبوون لە تەواوی کرێی خوێندن و کرێی ناونووسین.
    • تکتی فڕۆکە (هاتن/چوون)
    • شوێنی مانەوەی بێبەرامبەر لەناو کەمپی زانکۆ.
    • بیمەی تەندروستی.
    • پاڵپشتی ژەمە خواردنەکان (لە ڕێگەی پڕۆگرامی هاوەڵی USTC).
    • پێشینەدان بەقوتابییەکە بۆ سکوڵەرشیپەکانی داهاتووی زانکۆی USTC و دەرفەتی وەرگیرانی زیاتر.
    • بڕوانامەی نێودەوڵەتی بەشداریکردن.

    بوار و بەشە شیاوەکان 🎓

    • زانستە زیندەییەکان و پزیشکی: بایۆئینفۆرماتیک، زانستی دەمار، بەرگریزانی، بایۆلۆژی گەردیلەیی.
    • زانستە ئەندازیارییەکان: ڕۆبۆتیک، میکانیک، زانستی گەرمی، سیستمە زیرەکەکان.
    • زانستی کۆمپیوتەر: فێربوونی ئامێر، ژیری دەستکرد، ئینتەرنێتی شتەکان (IoT)، ئەلگۆریتمەکان.
    • فیزیا: فیزیای پلاسما، زانستی کوانتەم، ئەستێرەناسی، ئۆپتیک، فیزیای تیۆری.
    • کیمیا: کیمیای پراکتیکی/ناپێکهاتوو/پێکهاتوو، زانستی مەواد.
    • بیرکاری: ژمێریاری زانستی، شیکاری جیۆمەتری، گرافیک.
    • زانستەکانی زەوی و بۆشایی ئاسمان: جیۆکیمیا، جیۆفیزیا، زانستی بەرگەهەوا.
    • زانستە کۆمەڵایەتییەکان: کارگێڕی کار، دەروونناسی، زانستە زمانەوانییەکان.

    مەرجەکانی شیاوێتی ✅

    • بۆ گەنجانی هەموو نەتەوە و وڵاتان کراوەیە
    • خوێندکاری ئێستای بەکالۆریۆس یان ماستەر
    • خوێندکارانی بەکالۆریۆس دەبێت لانی کەم 2 ساڵی خوێندنیان تەواو کردبێت تا کاتی دەستپێکردنی پڕۆگرامەکە.
    • خاوەن کۆنمرەیەکی نایاب و توانای توێژینەوە بێت.
    • ئاستێکی باش لە زمانی ئینگلیزی (بڕوانامەی IELTS داواکراو نییە).
    • خولیای بۆ توێژینەوەی زانستی و داهێنان هەبێت.

    بەڵگەنامە داواکراوەکان 📋

    • سیڤی (CV) یان
    • نمرەکانی زانکۆ (Transcripts)
    • نامەی هاندان (
    • یەک نامەی پشتگیری.
    • پاسپۆرت
    • فۆڕمی وەرگرتنی بەرایی (تەنها ئەگەر سەرپەرشتیارەکەت لە پۆرتالە فەرمییەکەدا ناوی نەبوو).
    دوا وادەی پێشکەشکردن: 21/03/2026
    داواکاری کۆتایی هاتووە
    کۆرسە زۆر بینراوەکان
    هیچ کۆرسێک نەدۆزرایەوە