تۆڕی گەنجانی کوردستان
تۆڕی گەنجانی کوردستان
سەرەتا
دەرفەتەکان
کۆرسە ئۆنلاینەکان
چاڵاکییەکانمان
دەربارەی ئێمە
تۆڕی گەنجانتۆڕی گەنجانی کوردستان

یەکەمین پلاتفۆڕمی کوردیە تایبەت بە دۆزینەوەی دەرفەتەکان و بەهێزکردن و پەرەپێدانی گەنجان لە ناوخۆ و دەرەوەی کوردستان.

بەستەرە خێراکان

سەرەتادەرفەتەکانکۆرسەکانچاڵاکییەکانمان دەربارەمان

دەربارەی ئێمە

Youth.net.krd@gmail.com
+964 750 222 5848
کوردستان

© 2026 تۆڕی گەنجان. هەموو مافەکان پارێزراون.

    گەڕانەوە
    سکوڵەرشیپەکانی Erasmus Mundus 2026/28  بۆ ماستەر لە ئەوڕوپا
    سکۆڵەرشیپ
    دیاری کراو
    912بینراو
    کۆتایی هات

    سکوڵەرشیپەکانی Erasmus Mundus 2026/28 بۆ ماستەر لە ئەوڕوپا

    وادەی پێشکەشکردنی ئەم دەرفەتە کۆتایی هاتووە.

    وڵات

    Europe (Multiple countries)

    دوا وادەی پێشکەشکردن

    21/01/2026

    خەرجی

    تەواو پاڵپشتیکراو

    ڕێکخەر

    Europian Union

    وردەکاریەکان

    سکوڵەرشیپەکانی Erasmus Mundus یەکێکن لە بەناوبانگترین باشترین دەرفەتەکانی خوێدنی ماستەر لە جیهاندا کە بەتەواوی بەخۆڕایین ، ئەم سکوڵەرشیپە دەرفەتێکی ناوازە دەداتە خوێندکاران بۆ ژیان و خوێندن لە لانی کەم ٣ بۆ ٤ وڵاتی جیاوازی ئەوروپی. بەشداربووان بڕوانامەی ماستەری هاوبەش لە زانکۆ ئاست بەرزەکان بەدەست دەهێنن، لە هەمان کاتدا توێژینەوەی پێشکەوتوو ئەنجام دەدەن و لەگەڵ کولتوورە جیاوازەکاندا تێکەڵ دەبن. جگە لەلایەنی ئەکادیمی، ئەم پڕۆگرامە وەک دەروازەیەکی پیشەیی ڕاستەوخۆ کاردەکات؛ دوای تەواوکردنی خوێندن، خوێندکاران دەتوانن لە ئەوروپا بمێننەوە بۆ گەڕان بەدوای کاردا لەڕێگەی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ ڤیزای گەڕان بەدوای کار (Job Seeker visas) لەو وڵاتانەی لێی بوون.

    🌎وڵات:  چەندین وڵاتی ئەوروپی

    📍 شوێن:  زانکۆ هاوبەشە جیاوازەکان

    ⏳ ماوە:  ١ بۆ ٢ ساڵی ئەکادیمی

    📋 بڕوانامە: ماستەر

    💰 بودجە:  بەتەواوی بەخۆڕایی


    دواوادەی پێشکەشکردن 📆

    مانگی یەکی 2026


    سوودە داراییەکان 💰

    • تەواوی کرێی خوێندن و تێچووی کتێب و سەرچاوەکانی خوێندن
    • دەرماڵەی مانگانە (Stipend)
    • تکتی فڕۆکە (هاتن/چوون).
    • تێچووی ڤیزا
    • بیمەی تەندروستی

    وڵاتە ئەوروپییە بەشداربووەکان (EMJMD) 🇪🇺

    فەڕەنسا، ئیسپانیا، ئیتاڵیا، ئەڵمانیا، پورتوگال، بەلجیکا، هۆڵەندا، سوید، پۆڵەندا، فینلەندا، نەمسا، نەرویج، کۆماری چیک، یۆنان، دانیمارک، هەنگاریا، ئەستۆنیا، ئێرلەندا، سلۆڤینیا، ڕۆمانیا، کرواتیا، لیتوانیا، ماڵتا، لۆکسمبۆرگ، سلۆڤاکیا، لاتڤیا، ئایسلەندا و ئۆکرانیا.


    بەرنامە و بەشە شیاوەکان بۆ پێشکەشکردن 🎓

    • ئەندازیاری و تەکنەلۆژیای زانیاری: تەکنەلۆژیای زانیاری، زانستی زانیاری، و ئەندازیاری.
    • زانستە سروشتییەکان: فیزیا، کیمیا، ماتماتیک، و زانستەکانی ژیان.
    • زانستە کۆمەڵایەتییەکان: زانستی سیاسی، دەروونناسی، ئابووری، یاسا، و پەروەردە.
    • خوێندنی ژینگە: زانستەکانی زەوی و بەڕێوەبردنی ژینگە.
    • هونەر و زانستە مرۆییەکان: ئەدەب، مێژوو، و فەلسەفە.

    مەرجەکانی شیاوێتی ✅

    • بۆ هەموو نەتەوەکان کراوەیە و سنووری تەمەنی نییە.
    • دەبێت خوێندنی بەکەلۆریۆست تەواو کردبێت یان لە ساڵی کۆتایی بەکالۆریۆس بیت.
    • پێویست بە ئەزموونی کار و تاقیکردنەوەی GRE ناکات.
    • ئەوانەی GPA لە 3.0 کەمترە دەتوانن پێشکەش بکەن.

    بەڵگەنامە داواکراوەکان 📋

    1. سیڤی (CV)
    2. بڕوانامەی فەرمی
    3. نامەی هاندان
    4. نامەی پشتگیری (بە لایەنی کەمەوە دوو دانە)
    5. بەڵگەی زمانی ئینگلیزی (IELTS/TOEFL).
    6. کۆپی پاسپۆرتی

    ئامۆژگاری بۆ ئەو خوێندکارانەی کۆنمرەیان نزمە 💡

    • ئەگەر کۆنمرەت نزمە، دەتوانیت بە نووسینی نامەی هاندانـێکی زۆر بەهێز و هەبوونی نمرەیەکی بەرزی ئینگلیزی قەرەبووی بکەیتەوە.
    • هەرچەندە پڕۆگرامی ڕاهێنان و ئەزموونی کار مەرج نین، بەڵام هەبوونیان چانست زیاد دەکات.
    نامەی هاندانـەکەت دەبێت بە ڕوونی باس لە خولیای تۆ بۆ پڕۆگرامەکە بکات و چۆن ئەم سکوڵەرشیپە یارمەتی داهاتووی پیشەییت دەدات.
    دوا وادەی پێشکەشکردن: 21/01/2026
    داواکاری کۆتایی هاتووە
    کۆرسە زۆر بینراوەکان
    هیچ کۆرسێک نەدۆزرایەوە